پێشمەرگە و خەیاڵ
پێشمەرگە ناوێکی زۆر پیرۆزە و سیمبووڵی ئازادی و بەرگری و بەرخودانە پێشمەرگە پێشەنگی خەبات و تێکۆشانە لەبەرەکانی جەنگ شەڕی مان و نەمان دەکات بەڵام پێشمەرگەش مرۆڤە و خاوەن ھەست و سۆز و خۆشەویستیە بۆ خاک بۆ ووڵات بۆ خەلک وە بۆ خێزان و منداڵەکانی کاتێ مەرگی خۆی خستۆتە پێش خۆی تا ئێمە بە ھێمنی و ئارامی بژین تا ئێمە بەر شە پۆڵی درندەیی داگیر کەران نەکەوین تا ئێمە بە ئاسودەیی بخەوین لە بەرامبەر ئەمە چی بکەین باشە چۆن پاداشتی ئەو جۆرە مرۆڤانە بدەینەوە وەڵامەکەی لای ئیوەیە پێشمەرگەیەک لە کاتی گەڕانەوەی لە بەرەکانی جەنگ بۆ ماڵ تا پشوویەک بدات جارێکی تر بە خێزان و منداڵەکان و دایک و باوک وخوشک و براکانی شاد بێتەوە و ھێزو تەکانێکی تر بداتەوە خۆی گەرم و گورتر بە ڕووی دوژمن دا بچێتەوە بە ڵام مخابن لە کاتی گەرانەوەی تووشی رووداوێکی ھاتووچۆ دەبێت لە ئەنجام دا کۆچ دەکات بۆ لای پەروەردگار دوو ژن و یانزە منداڵ و دایکێکی پیر لە دوای خۆی جێ دەھێڵیت بە یەک مووچەی خانەنیشینی ١٤ کەس بە ھەموو خەرجیە جۆرەو جۆرەکانی ژیان و پیداویستیە گران و قورسەکانی رۆژانە ومانگانە بەمەش کێشەی مەرگی خۆی بەسەر چۆپی کێشەکانە لە گەڵ خەرجی و پێداویستی کە زنجیرەیەک کێشەی لە بن نەھاتووی ئەم خێزانەیە بەڵام خوا کەسی بێ کەسانە پارچەیەک زەوی بەتاڵیان ھەیە و نازانن چۆن بە چی بیکەنە لانەی خۆیان کوردانە و برایانە و خواناسانە کۆمەڵە خێرخوازێکی شارۆچکەی (تەق تەق ) مەردانە ھاتنە مەیدان و بریاری دروست کردنی دوو خانویان دا بۆ ھەردوو خێزانی ئەو پێشمەرگەیە بە یانزە منداڵ و دایکە پیرەکەی بریارێکی ئازایانە دراو بە ھەوڵ و ھیمەتی ئەم گەنجانە و خێرخوازانی تەق تەق بەوەستاو کرێکار و ھەموو جۆرە پیشەیەک ھەموویان ھاتن دەستیان کردە بنیات نان کە ھەواڵی ئەمە گەیشتە ھانای خێرخوازی بێ وەستان بانگەوازمان بۆ کردو و ھاوکاری و یارمەتیەکانمان بۆ کۆکردەوە خەڵکێکی زۆر بە شدار بوون لە دروست کردنی ئەم دوو خانووە سوپاس بۆ خێرخوازانی (تەق تەق) سوپاس بۆ ھیمەت بەرزی گەنجانی شارۆچکەکە سوپاس بۆ ئەو خێرخوازانەی کە ھاوکاریان ھێنا و لە خەم رەوینی خێزانی پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی خاک و خەڵک و وڵات دابوون ھیوای نمونە زۆریگەنجانی (تەق تەق) لەخوای گەورە دەخوازین و سەرکەوتووی دونیا و دوا رۆژ بن ئێستا لە خانووی خۆیانن و بەختەوەرانە ژیان بەسەر دەبەن لە سایەی خوای گەورە و ئێوەی خێرخوازان