ھانای خێرخوازی
هانا رێكخراوێكی خێرخوازی مرۆڤ دۆسته درێژ كراوه‌ی كاری خێرخوازیه كه له ساڵی 1991 له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌ستی پێكردو سیفه‌تێكی گشتگیری وه‌رگرت، به‌ڵام ره‌گ و ریشه‌ی كاری خێرخوازی زۆر كۆنتره له‌و مێژووه ، گرینگ‌ترین قۆناغ قۆناغی سه‌ركرده (سولتان مظفرالدین)ه كه وێرای گرینگیدانی به ئاهه‌نگی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (ص) بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێك ئاهه‌نگی ده‌گێرا و به‌رده‌وام خه‌ڵكی بانگ كردووه بۆ سه‌ر سفره‌ی خۆی و ئه‌وه‌ی نه‌هاتبا ئه‌وا ده‌بووایه نان و خۆراكی تایبه‌ت له‌گه‌ل خۆی ببات.
ئه‌مه‌ش بۆته كه‌لتورێك بۆ دانیشتوانی هه‌ولێر و هه‌تا كوردستانیش كه‌وای لێكردوون زۆر ده‌ست كراوه‌بن، به‌خشه‌ر بن ئه‌مه جگه له كاریگه‌ری ئاین و باوه‌ڕ و دانیشوتنی كوردستان كه به‌خشین و یارمه‌تی به دینداری ده‌زانن.
هانا ئه‌م كلتووره‌ی زیندوو كردووه‌ته‌وه و به‌رزتری راگرتووه و گرینگی پێده‌دات له‌گه‌ل چه‌ندین به‌رنامه و رێكخراوی هاوشێوه‌ی خۆی كار دهكاتتا له ناخی تاكه‌كان به ته‌واوی گه‌شه بكات.
خێرخوازان به‌رده‌وام هاوكاری هه‌ژار و نه‌خۆش و بێ باوكان ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن بۆ دابین كردنی پێداویستیه‌كان بێ گوێ دانه ره‌نگ و زمان و ئاین.