چالاكیه‌كانى هانا بۆ ساڵى 2015
له كار‌و چالاكیه‌كانى به رنامه‌ى هاناى خێرخوازى بۆ ساڵى 2015 ، (28) به‌رنامه هاتۆته پێشكه‌شكردن له‌میانه‌ى به‌رنامه‌كانى هانا بانگه‌واز كراوه بۆ ( نه‌خۆشه كه‌م ده‌رمه‌ته‌كان و هه‌ژاران و بێ باوكان لێ قه‌وماوان )، هه‌روه‌ها بانگه‌واز كراوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ دروستكردنى مزگه‌وتێك له به‌ریتانیا ،
كار‌و چالاكیه‌كانى هانا به‌م شێوه‌یه بۆ ساڵى 2015 .
هاوكارى نه‌خۆشه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان
1/ ئه‌نجامدانى ( 10) نه‌شته‌رگه‌رى سه‌ركه‌وتوو بۆ نه‌خۆشه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان ، تێچووى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان بریتى بوو له ( 32،086،000 ) (سى و دوو ملیۆن و هه‌شتاو شه‌ش هه‌زار دینار)
2/ هاوكارى ( 72 ) نه‌خۆشى كه‌م ده‌رامه‌ت كه‌توانایى كڕینى ده‌رمان و چاره‌سه‌رى یان نه‌بووه ،كۆى گشتى هاوكاریه‌كان بریتى بوو له ( 41،914،000 ) (چل و یه‌ك ملیۆن نۆسه‌د و چوارده هه‌زار دینار) بوو .
هاوكارى هه‌ژاران
هاوكارى ( 65) خێزانى هه‌ژار له هه‌موو ناوچه جیا جیا كانى هه‌رێمى كوردستان ، كۆى گشتى هاوكاریه‌كان بریتى بوو له ( 97،449،250 ) (نۆ وه‌ت حه‌وت ملیۆن و چوارسه‌د و چل و نۆ هه‌زار و دوسه‌د وپه‌نجا دینار ) بوو .
هاوكارى بێ باوكان (پرۆژه‌ى ژیانێكى نوێ )
1/ دابین كردنى (8) خانوو بۆ هه‌شت خێزانى بێ باوك و بێ سه‌رپه‌رشت ، كۆى گشى تیچووى خانووه‌كان بریتى بوو له ( 97،603،000) (نه‌وه‌ت و حه‌وت ملیۆن و شه‌سه‌د و سێ هه‌زار دینار ) بوو .
2/ دابین كردنى قرتاسیه و پیداویستى قوتابخانه بۆ قوتابیه بێ باوكه‌كان به جۆرێك (120) قوتابى بێ باوك لێ سوود مه‌ندبوو .
3/ دابه‌شكردنى خه‌ڵاتى ده‌رچوون بۆ (70) قوتابى بێ باوك له قۆناغه‌كانى خوێندن ، كۆى گشتى خه‌ڵاته‌كان بڕى (3500000) سێ ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دیناره .
هاوكارى مزگه‌وت
كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ دروست كردنى مزگه‌وتێك له به‌ریتانیا ، بڕى (36،356،750)(سى و شه‌ش ملیۆن و سێ سه‌د و په‌نجاو شه‌ش هه‌زار و حه‌فسه‌د و په‌نجا دینار) كۆكرایه‌وه گه‌ینرایه سه‌رپه‌رشتیارى مزگه‌وته‌كه له به‌ریتانیا .
تێبینى / كۆى گشتى خه‌رجیه‌كانى هانا بۆ كار و چالاكیه‌كانى له ساڵى 2015 بریتیه له بڕى (308،909،000)(سێ سه‌د و هه‌شت ملیۆن و نۆ سه‌د و نۆ هه‌زار دینار ) .