ئەم پەڕەیە چاپ بکە

دەربارە

دەربارە

ھانای خێرخوازی

هانا رێكخراوێكی خێرخوازی مرۆڤ دۆسته‌ درێژ كراوه‌ی كاری خێرخوازیه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1991 له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌ستی پێكردو سیفه‌تێكی گشتگیری وه‌رگرت، به‌ڵام ره‌گ و ریشه‌ی كاری خێرخوازی زۆر كۆنتره‌ له‌و مێژووه‌ ، گرینگترین قۆناغ قۆناغی سه‌ركرده‌ (سولتان مظفرالدین)ه‌ كه‌ وێرای گرینگیدانی به‌ ئاهه‌نگی له‌ دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (ص) بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێك ئاهه‌نگی ده‌گێرا و به‌رده‌وام خه‌ڵكی بانگ كردووه‌ بۆ سه‌ر سفره‌ی خۆی و ئه‌وه‌ی نه‌هاتبا ئه‌وا ده‌بووایه‌ نان و خۆراكی تایبه‌ت له‌گه‌ل خۆی ببات.

ئه‌مه‌ش بۆته‌ كه‌لتورێك بۆ دانیشتوانی هه‌ولێر و هه‌تا كوردستانیش كه‌وای لێكردوون زۆر ده‌ست كراوه‌بن، به‌خشه‌ر بن ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كاریگه‌ری ئاین و باوه‌ڕ و دانیشوتنی كوردستان كه‌ به‌خشین و یارمه‌تی به‌ دینداری ده‌زانن.

هانا ئه‌م كلتووره‌ی زیندوو كردووه‌ته‌وه‌ و به‌رزتری راگرتووه‌ و گرینگی پێده‌دات له‌گه‌ل چه‌ندین به‌رنامه‌ و رێكخراوی هاوشێوه‌ی خۆی كار ده‌كاتتا له‌ ناخی تاكه‌كان به‌ ته‌واوی گه‌شه‌ بكات.

خێرخوازان به‌رده‌وام هاوكاری هه‌ژار و نه‌خۆش و بێ باوكان ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن بۆ دابین كردنی پێداویستیه‌كان بێ گوێ دانه‌ ره‌نگ و زمان و ئاین.


فۆتۆگەلەری