بە ڕاپۆرت

پوختەیەك لەبارەی ئاوارەكان و هاوكارییەكان

پوختەیەك لەبارەی ئاوارەكان و هاوكارییەكان


دوای ئەوەی بەھۆی تێکچوونی ڕەوشی ناوەخۆی وڵاتی سوریا ئاوارەکان بە لێشاو ھاتنە کوردستان و سەرەتاش لە نزیک شاری دھۆک لە کەمپی دومیز نیشتەجێ کران چەندین خێمە و چادرگەیان بۆ دابین کرا
ھانای خێرخوازی زوو بە فریایان کەوت و خۆراکی ووشکی ئامادەکراو بۆ زیاتر لە (١٦٠٠) خێزان گەیاندە ئاوارەکان
دواتر بە ھاوکاری ( رابیتەی ئیسلامی کورد ) سەموونخانەیەکیان بۆ دروست کرا کە تەنھا خەرجی سوتەمەنیەکەی دابین بکەن و ئارد و کەل و پەلەکەش ھانا و رابیتە بۆیان دابین کردن
دواتر لێشاووی ئاوارە سوریەکان زیاتر بوو ھاوکات دانیشتوانی ناوەراستی عیراق (عەرەبەکان) بەھۆی نائارامی شەری مەزھەبی و نا لەباری گوزەرانیان ئەوانیش روویان لە کوردستانی باشوور کرد بەناو شارەکان بڵاوەیان کرد وێرای بوونی و گرفتێکی زۆری ناوەخۆی ھەرێم لە گەلێک ڕوو کێشەی ئاوارەکانیشی ھاتە سەر و رۆژانەش بەرەو زیاد بوون دەچوو
مانگی (٨) ی (٢٠١٤) سەرەتایی نەھامەتیەکان بوو بۆ کوردستانی باشوور دوای چۆل کردنی شاری موێڵ لەلایان سوپای عیراق و دەست بەسەر داگرتنی لەلایان داعشەوە ئاوارەکانی موێڵ و گوندەکانی دەوروبەری ھەموویان ڕوویان لە کوردستان کرد بە تایبەتی دھۆک و ھەولێر دواتریش بەرەو سلێمانی پێکھاتەی ئاوارەکان وەک پێکھاتەی عیراق وایە لە جۆرەھا دین و مەزەھەب و نەتەوە پێکھاتوون
دوای موێڵ ئاراستەی نەھامەتیەکان گۆرا بەرەو ( شەنگال و ربیعە و زوممار و کەسک ) بەمەش ئاوارەکان بە لێشاو دە ھاتنە ناو ھەموو شارەکانی کوردستانی باشوور بەبێ جیاوازی تا کوردستان بە گشتی بوو بە کەمپێکی گەورەی ئاوارەکان ئەم ئاوارە بوونەی خەڵلک بەم جۆر و قەبارەیە ئەرکی ھەمووانی قورس کرد لە ھەموو ڕوێکەوە بە تایبەتی رێکخراوە خێرخوازیەکان
ھانا و ئاوارەکان
ھەر لەسەرەتای ھاتنی ئاوارەکان بۆ کوردستان ئەرکی حوکمەتی ھەرێمی کوردستان و ( وەزارەتە تایبەتمەنیەکان ) زۆر قورس بوو ویرای ئەمەش نەبوونی بودجە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٥ دواتریش شەری نەگریسی داعش لە گەڵ ھەرێم کە بووە ھۆی خوێن بەربونێکی ئابووری و راگرتنی بازاری دەرەکی و ناوەکی و سستی بازار کە ئەمەش زۆر کاریگەری ھەیە لە سەر کاری خێرخوازی و باری ئابوری خێرخوازان
ئاوارەکان چەندین جۆریان ھەیە لەڕووی مەزھەبیەوە ( سوننە و شیعە ) لەڕووی ئاینیەوە ( موسوڵمان و کریستانەکان و یەزیدی و کاکەیی ) لە ڕووی نەتەوە ( کورد و عەرەب و تورکمان)
ھاتنی ئاوارەکان بە دوو قۆناغی زۆر ترسناک تێپەڕی
١/ ھاتنی سوریەکان بە لێشاو بە ڕێژەیەکی زۆر لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٣ و سەرەتای ٢٠١٤ بەھۆی نا لە باری ناوچە کوردیەکانی سوریا ( ھەرچەندە لە نیوەیان زیاتر لە بەر بێ کاری رایان کردووە بە دوای ھەڵی کار ھاتونەتە کوردستانی باشوور)
٢/ لە ئەنجامی ھیرشە دڕندەکانی داعش بۆ سەر شاری موێڵ و دواتر شەنگال کە کارەساتێکی زۆر گەورە بوو
لێرەوە ھانای خێرخوازی لە کاری خێرخوازی بەردەوام بوو ھەر لەگەڵ گەیشتنی کاروانی ئاوارەکان ھانای خێرخوازی ھەڵمەتێکی ھاوکاری بەرفراوانی لە سەرتاسەری کوردستان ڕاگەیاند بۆ ئاوارەکان دەست کرا بە کۆکردنەوەی کەل وپەل و پێ داویستی و یارمەتی ھەموی گەینرایە دەستی ئاوارەکان لە ھەر شوێنێک نیشتەجێ کرابن وەک ( کەمپی دومیز و باجێت کنداڵ و گەویلان و باسرمە و قوشتەپە و حریر و باریکە و عەربەت و شەقلاوە و کەلار و چەندین شوێنی تر ناو باخ و باڵاخانە تەواو نەکراوەکانی ھەولێر و کەسنەزان ) بە پێی ھەل ومەرج و پێ ویستی ئاوارەکان ھەموو ئەو کەل و پەل وپَیویستیانەی کە ھاتبوون گەینرایە دەستی ئاوارەکان لە کەمپەکان بەو شیوەی خوارەوە
( کەمپی دومیز --- خۆراکی ووشک + ١٥تەن ئارد بۆ ١٦٠٠ خێزان)
( کەمپی گەویلان ---- خۆراکی ووشک + گۆشتی قوربانی + چوارکەرەڤانە بۆ مزگەوت بۆ پیاوان و ئافرەتان + چوار لۆری کەل و پەل و پێداویستی + خواردەمەنی جۆراو جۆر + قرتاسیە و جل وبەرگ بۆ قوتابیان + شیری منداڵان)
( کەمپی باسرمە ----- خۆراکی ووشک + شیرو پێداویستی منداڵان + قرتاسیە و جل و بەرگی قوتابیان + گۆشتی قوربانی + کەل و پەل وپیداویستی + کەرەڤانە بۆ مزگەوت )
( قوشتەپە ----- خۆراکی ووشک + کەرەڤانە بۆ مز گەوت و باخچەی ساوایان بۆ منداڵان + جل و بەرگی قوتابی وپێنووس و جانتا +گۆشتی قوربانی + کەل و پەل وپیداویستی + شیرو پیداوێستی منداڵان )
(کەمپی عەربەت ----- خۆراکی ووشک + کەرەڤانە بۆ مزگەوت و سەرشۆر و قوتابخانە + شیرو پیداوێستی منداڵان + جل و بەرگ وکەل وپەل و پیداویستی تر )
ڵیشاوی دووەمی ئاوارەکان لە گەڵ ھێرشی نەگریسی داعش بۆ سەر شنگال و دەوروبەری دەستی پێکرد و ھاوکات گوندەکانی نێوان خازر و موێڵ کە بریتی بوون لە ( کریستان و کاکەیی و یەزیدی ) بە ھەمان شێوە رێکخراوی خێرخوازی ھەڵمەتَیکی تری راگەیاند بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاری ویارمەتی بۆ ئاوەارەکانی شنگال و دەوروبەری کە ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ ڕیکخراوەکەمان کەتوانیمان قەناعەت بە خێرخوازان بەَینین یارمەتی دانی مرۆڤ ھێندە گرنگە و نابێت جیاوازی بکرێت لە نیوان دین و مەزھەب و نەتەوە چونکە بازنەی مرۆڤایەتی ھەموومان دەگریتەوە ئەمەش وای کرد کە ھانای خێرخوازی بە شانازییەوە ھاوکاری و یارمەتی ھەموو دین و مەزھەب و نەتەوەیەک بکات بە بێ جیاوازی بەمەش ھانا سەروەریەکی تری بۆ خۆی تۆمارکرد و ھەموو یارمەتیەکان گەینرایە ئاوارەکان ئەوەی ماوە بگووترێ ھانا تەنھا پردی گەیاندنە لە نێوان خێرخوازان و ھەژاران و نەداران و ئاوارەکانە بە پشتیوانی خێرخوازان بەردەوام دەبین لە خزمەت کردن و گەیاندنی پێداویستی بە پێ توانا بۆ ھەموو ئەوانەی کە پێیویستیان پێ یەتی


پەیوەندی

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هانا
+964(0) 750 140 3031
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هانا
+964(0) 750 440 0057
ئۆفیسی سلێمانی
+964(0) 750 140 3000
ئۆفیسی دهۆک
+964(0) 750 140 3001
ئۆفیسی کەرکوک
+964(0) 750 140 3002
ئۆفیسی گەرمیان
+964(0) 750 140 3003
ئۆفیسی بغداد
+964(0) 750 140 3004
ئۆفیسی هه‌ڵه‌بجه‌
+964(0) 750 140 3005
ئۆفیسی رانيه
+964(0) 750 140 3006
ئۆفیسی كۆیه‌
+964(0) 750 140 3007
ئۆفیسی چه‌مچه‌ماڵ
+964(0) 750 140 3008
ئۆفیسی سيدصادق
+964(0) 750 140 3009

 

ئۆفیسی پێنجوێن
+964(0) 750 140 3010
ئۆفیسی قه‌ڵادزێ
+964(0) 750 140 3011
ئۆفیسی سۆران
+964(0) 750 140 3012
ئۆفیسی ئاكرێ
+964(0) 750 140 3013
ئۆفیسی به‌رده‌ڕه‌ش
+964(0) 750 140 3014
ئۆفیسی ئامێدی
+964(0) 750 140 3015
ئۆفیسی زاخۆ
+964(0) 750 140 3016
ئۆفیسی مه‌خمور
+964(0) 750 140 3017
ئۆفیسی پیره‌مه‌گروون
+964(0) 750 140 3019
ئۆفیسی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌
+964(0) 750 140 3021
ئۆفیسی كفری
+964(0) 750 140 3022
ئۆفیسی خورماتوو
+964(0) 750 140 3023