ئەم پەڕەیە چاپ بکە

بەرنامەكان

پڕۆژەكانی رێكخراوی هانای خێرخوازی لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا

پڕۆژەكانی رێكخراوی هانای خێرخوازی لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا

رێكخراوی هانای خێرخوازی

رێكخراوی هانای خێرخوازی لەم رەمەزانەدا هەروەك رەمەزانی پار كۆمەڵێ پرۆژەی راگەیاندوە بۆ هاوكاری كردنی هەژاران و نازداران و نەخۆشان و بۆ زیاتر بەهانەوەچونیان.

پڕۆژەكان بریتین لەمانە:

1- كەفاڵەتكردنی منداڵێكی بێباوك بە بڕی (75.000) دینار كە ئێستا ژمارەی كەفالەتكراو (1701) بێباوكە

2- دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ بێباوكان و هه‌ژاران هه‌رسه‌به‌ته‌یه‌ك بڕی (40.000) هه‌زار دیناره‌

3- دروستکردنی (4) خانوو بۆ خێزانی بێباوک و هەژار، بەشداربوون لەم پڕۆژەیەدا بۆ هەر پشکێک (100,000) هەزار دینارە

4- ئه‌نجامدانی (4) نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه‌

5- گه‌یاندنی كۆمه‌كی مانگی ره‌مه‌زان به‌ زیان لێكه‌وتوانی بوومه‌له‌رزه‌ی باكور و رۆژئاوای كوردستان

6- كڕینی جل و به‌رگی جه‌ژن بۆ نازداران
بۆ كوڕ (30.000) دینار
بۆ كچ (40.000) دیناره‌

7- ئه‌نجامدانی به‌ربانگی به‌ كۆمه‌ڵ بۆ قوتابیان و هه‌ژاران بۆ هه‌ر رۆژوانێ بڕی (4.000) هه‌زار دینار

8- هاوكاری كردنی (20) گه‌نج بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری هه‌ر بووك و زاوایه‌ك بڕی (1000) دۆلاری پێشكه‌ش ده‌كرێت






ڤیدیۆ