ئەم پەڕەیە چاپ بکە

چالاكی هاوبەش

رێكخراوی خێرخوازی(هانا، به‌خته‌وه‌ری، رابیته‌ی مرۆیی) سەرکەوتنی کەمپینەکە رادەگەینن

رێكخراوی خێرخوازی(هانا، به‌خته‌وه‌ری، رابیته‌ی مرۆیی) سەرکەوتنی کەمپینەکە رادەگەینن

هه‌رسێ رێكخراوی خێرخوازی(هانا، به‌خته‌وه‌ری، رابیته‌ی مرۆیی) سەرکەوتنی گەورەی کەمپینەکە رادەگەینن و سوپاسی خێرخوازان دەکەن

بسم الله الرحمن الرحيم
وتعاونوا علی البر والتقوی

ھاوڵاتیانی بەڕێزی کوردستان و خێرخوازانی دڵئاواو ئازیز، لێرەوە سەرکەوتنی گەورەی کەمپینەکەی ھەرسێ ڕێکخراو (ھانا،ڕابیتە،بەختەوەری) بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی ڕۆژئاواو باکوری کوردستان ڕادەگەیەنین، لەدوای شوکرو ستایشی خوای گەورە، پیرۆزبایی و سوپاس و پێزانینی بێ پایان ئاراستەی ئێوەی خێرخوازانی سەخاوەت مەندوو خۆشەویست دەکەین،

وەخەڵکی خۆشەویست و خێرخوازانی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کۆمەکی و ھاوکاریەکانتان بەئەمانەت و بەدەستی سپی ھەرسێ ڕێکخراو، بەشێوەیەکی ناوازەو سەرکەوتوانە گەشتە شوێنی خۆی و تەواوی ھاوکاریەکانتان بەسەر خەڵکانی شایستەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکەی باکورو ڕۆژئاوای کوردستاندا دابەشکرا

لەکۆتایدا وێڕای سوپاس و دەستخۆشی زۆرمان، دوعا خوازین خوای گەورە بەلوتف و ڕەحمانی خۆی ھەموو ئەو بەخشین و خێرانەتان بۆبکاتە بەرەکەتی دونیاو دواڕۆژ، وەئارامی و ئاسودەیی بڕژێنێت بەسەر شارو وڵات و کۆمەڵگەماندا..

ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆی
ڕێکخراوی ھانای خێرخوازی
ڕێکخراوی بەختەوەری